شێروان شێروانی ئازادنەکرا


وێستگەنیوز-

بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی سزاکەی دەبوو ئەمڕۆ شێروان شێروانی کە یەکێکە لە زیندانیکراوانی بادینان ئازادبکرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی رێکارە یاساییەکان ئازادکردنەکەی دواکەوت.


شاهین فواد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئاداری 2025، ماوەی یاسایی سزای شێروان شێروانی کۆتایی هات و دەبوو ئازاد بکرێت و کەیسەکەی لە پۆلیسی بەڵگە و تاوانەوە بهاتایە بۆ دادگای دەشتی هەولێر، بەڵام بەهۆی نەناردنی کەیسەکە بۆ دادگا و تەواونەکردنی رێکارە یاساییەکان ئەمڕۆ دانیشتنەکە نەکرا".

ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو ئێستاش دیار نییە کەی دانیشتنی دادگا دەکرێت بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی کە ماوەی یاسایی سزاکانی کۆتایی هاتووە".


PM:12:21:09/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت