دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، کاتژمێری 3:00ی بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممە 9ی ئاداری 2025, دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاری و خانەنشینی هەرێمەکە و راوێژکاری وەزیری دارایی سەردانی بەغدا دەکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبنەوە.
PM:11:30:08/03/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت