كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
ێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئاداری 2025 ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، رێژه‌ی دابارین له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتره به‌راورد به ناوچه‌كانی تری هه‌رێم ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی ( 2 – 4 ) پله‌ی سیلیزی نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 9- 3- 2025 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ل بارینی باران له هه‌ندێ كات و شوێن، له كاته‌كانی ئێواره‌دا هه‌ندێ جار باران بارین به‌شێوه‌ی لێزمه باران ده‌بێت" .
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 6 - 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 19 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 16 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 18 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 20 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 18 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 16 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 17 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 20 پله‌ی سیلیزی
AM:11:03:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت