سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه به‌ئومێدن به زووترین كات حكومه‌تێكی چالاك و كارا پێكبهێنن، ده‌شڵێت: "له دانوستانه‌كاندا لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌یه".
وته‌بێژی یه‌كێتی بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "بۆ چوار ساڵی داهاتوو پێویستمان به په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه".
ده‌شڵێت: "خه‌ڵك چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنێكی ته‌ندروست له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "له پرسی حكومڕانی له‌هه‌رێم هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نا‌خرێت، ده‌رگای گفتوگۆش به رووی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا كراوه‌یه".
PM:11:28:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت