راگه‌یه‌ندراوێك له نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری نەکراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاتووه كه "له چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی هه‌واڵێكیان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی بڵاوكرده‌وه".
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین به‌گشت لایه‌كی رابگه‌یه‌نین سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌راستییه‌وه و تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان دیاری نه‌كراوه".
PM:10:37:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت