به‌رپرسێك: فه‌رمانبه‌ر، مه‌لا و مامۆستاش هه‌ن كه پاسه‌وانیان پێدراوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێدانی پاسه‌وان به خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامدراوه و گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به یاسا رێكبخرێته‌وه، ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی لای خه‌ڵكن زۆر كه‌م بكرێته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "پێدانی پاسه‌وان به هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامدراوه، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌ر هه‌ن كه پاسه‌وانیان لایه، مه‌لا هه‌یه پاسه‌وانی پێدراوه، ئه‌فسه‌ر و مامۆستای زانكۆ هه‌ن پاسه‌وانیان هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییانه‌ی كه پێویستیان به پاسه‌وانه و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان به پێی یاسا‌و رێنمایی دیاریكراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌رفه‌تی بۆ خه‌ڵكێكی زۆر ره‌خساندووه، تا له ده‌ره‌وه‌ی یاسا پاسه‌وانیان پێبدرێت.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه له ساڵی 2021 ده‌رچووه و واژۆی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نییانه دیاریكراون كه ده‌بێت پاسه‌وانیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان.
له نوسراوه‌كه‌دا وه‌زیرو پله‌ی وه‌زیر له‌كاتی ئه‌ركدا 10 پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوون یه‌ك پاسه‌وانیان ده‌بێت، بریكاری وه‌زیریش 5 پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوون پاسه‌وانێكی بۆ دانراوه.
په‌رله‌مانتار دوو پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوون پاسه‌وانێكی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت، پارێزگار 8 پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوون بۆ ماوه‌ی ساڵێك 1 پاسه‌وانی ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا 2 پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوون تا ماوه‌ی ساڵێك پاسه‌وانێكی ده‌بێت.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه گشتاندنی بۆ كراوه، سه‌رجه‌م پله‌داره سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی تێدا ئاماژه‌پێكراوه، كه له كاتی ئه‌ركدا چه‌ند پاسه‌وان و دوای خانه‌نیشین بوونیش چه‌ند پاسه‌وانیان پێده‌درێت، ده‌بێت دوای ساڵێك پاسه‌وان له زۆربه‌یان وه‌ربگیرێته‌وه.
پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، پێدانی پاسه‌وان له هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵكراوه به واسیته و دۆستایه‌تی، به‌جۆرێك خه‌ڵكانێكی زۆر له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی كه‌سییه‌وه پاسه‌وانیان وه‌رگرتووه.
عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح، سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه "یه‌كه‌یه‌كی پاسه‌وانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌یه و ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك دیوه فه‌رمییه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌رپرس هه‌یه لیوای هه‌یه، به‌رپرس هه‌یه فه‌وجی هه‌یه، به‌رپرسی حزبی هه‌یه 60 پاسه‌وانی هه‌بووه و كۆچی دوایی كردووه، دواتر پاسه‌وانه‌كانی وه‌كو میرات لای نه‌وه‌كانی ماونه‌ته‌وه".
ده‌شڵێت: "دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیراسه‌یه‌كی وردی ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه‌مان كرد كه لای حزب و به‌رپرس و باره‌گا حزبییه‌كانن، ڕه‌نگه ژماره‌یان بگاته 50 هه‌زار پاسه‌وان".
هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هه‌یه بۆ دابینكردنی پاسه‌وان بۆ باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان، به‌رپرسانی حزبی و حكومی، به‌ڵام به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه و پۆلیسی خۆجێی، پۆلیسی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و هێزه جۆراوجۆره‌كانی تر دراون به خه‌ڵكانی جیاواز و وه‌كو پاسه‌وان لایانن.
له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌وانیان بۆ دابین ده‌كرێت ده‌بێت گومانی هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ی پاسه‌وانیان لایه پاسه‌وانه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی باخ و میوان و ماڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ناوی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند پاره‌دارمان ده‌ستكه‌وتووه، كه وه‌كو پاسه‌وان لای به‌رپرسان ناویان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تی ده‌وام ناكه‌ن و مانگانه‌ش مووچه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له ناوه‌ندی بڕیاردایه، دانی به‌وه‌دانا جۆرێك له پشێوی هه‌یه له پێدانی پاسه‌وان به خه‌ڵكانی سه‌ر به چین و توێژه جیاوازه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌كه‌ی نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه كاتێك ده‌ست بۆ پاسه‌وانی به‌رپرس یان كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌برێت تا لێی وه‌ربگیرێته‌وه، سه‌دان گرفت دروست ده‌كات".
گرفتی كه‌می میلاكی هێزه خۆجێییه‌كان و پێدانی هه‌زاران پاسه‌وان به خه‌ڵكانی سه‌ر به چین و توێژه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی كه‌سی له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان فشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و به نیزامی كردنیان به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت 138 هه‌زار كه‌س بێت، به‌ڵام ژماره‌كه ئێستا زیاتره".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌بێت ڕێگه‌ی خانه‌نیشینكردنی ناچاری بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه بۆ 138 هه‌زار كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌و پله‌دارانه خانه‌نیشین بكرێن كه پایه‌یان نییه، یاخود ڕێگه‌ی خانه‌نیشینكردنی پێشمه‌رگه به ته‌مه‌نه‌كان بگیرێته به‌ر".
به پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له تازه‌ترین نوسراودا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی پۆلیس و هێزێكی سه‌ربازی كراوه، داوای دابینكردنی 6 پاسه‌وان بۆ كادیرێكی حزبی كراوه، كادیره‌كه تازه سه‌نگه‌ری له نێو حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تر گۆڕیوه و پاسه‌وانه‌كانی پێدراوه.
PM:09:54:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت