ئۆتۆمبێلێك دایكێك دوو منداڵی شێلا و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له ناحیه‌ی رزگاری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئۆتۆمبێلێك دایكێك دوو منداڵی شێلا و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
كه‌مێك پێش ئێستا له ناحیه‌ی رزگاری گه‌رمیان ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له‌جۆری دوو ته‌نی، دایك و دوو منداڵی شێلا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "منداڵێكیان گیانی له‌ده‌ست دا".
وتیشی: "دایك و منداڵه‌كه‌ی تر له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار".
PM:09:19:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت