د. سه‌باح سوبحی: تا ناوەڕاستی ئادار نه‌وتی هەرێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه دەکرێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سروشتییه‌كان و ئه‌پیكۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: "تا ناوەڕاستی مانگی ئادار نه‌وتی هەرێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه دەکرێت".
د. سه‌باح سوبحی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وت كه "بڕیاره سبه‌ی كۆبوونه‌یه‌كی گرنگ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیای ئه‌پیكۆر له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه بچێت".
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
باسی له‌وه‌شكرد كه "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان له‌باره‌ی كرێی كۆمپانیاكان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وته، ئه‌و 16 دۆلاره‌ی دیاری كراوه گه‌ره‌نتی بكرێت، دووه‌م له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته، كه له رابردوودا نه‌وتیان ده‌رهێناوه و ئێستا پاره‌یان نه‌دراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌پیكۆر هه‌شت كۆمپانیا له خۆ ده‌گرێت و 60%ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنن".
له‌باره‌ی واده‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، د. سه‌باح سوبحی رایگه‌یاند كه "كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه تازه بابه‌ته‌كه له‌وه ده‌رچووه بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان دراوه و من پێشبینیی ئه‌وه‌م ده‌كرد له كۆتایی شوبات نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام دواكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتووی زۆر نزیك تا نیوه‌ی مانگی ئادار، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت".
PM:09:05:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت