داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرا
كاوه عه‌لی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له دادگای به‌رایی هه‌ڵه‌بجه داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كردووه.
میدیای یه‌كگرتوو له زاری كاوه عه‌لی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/3/2025 له دادگای به‌رایی هه‌ڵه‌بجه، داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری تۆمار كرد.
له داوا یاساییه‌كه‌ی كاوه عه‌لی-دا بۆ دادوه‌ری دادگای به‌رایی هه‌ڵه‌بجه هاتووه، "فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له‌نێوان فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و كۆمپانیای Sewar به نوسراویان ژماره 80 له 25/8/2024 تایبه‌ت به دروستكردن و دابینكردنی سیسته‌می زیره‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و تێبینه‌رایه‌تیه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره به‌مه‌به‌ستی به جێبه‌جێكردنی به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می تۆماركردنی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان. كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه".
كاوه عه‌لی راشیگه‌یاندووه كه دادگای به‌رایی هه‌ڵه‌بجه رۆژی 22/4/2025 دیاریكراوه بۆ دادبینی له داوا یاساییه‌كه‌دا.
بەپێی نووسراوێک کە بە نهێنی و تایبەت کراوە؛ له ماوه‌كانی دواییدا حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردووه بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی خانووبەره له هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم وەکو گوژمەی یەکەم دەبێت 14 ملیار و 350 ملیۆن دینار بداتە کۆمپانیاکە، پاشان تاوەکو 10 ساڵ، مانگانە ملیارێک و 300 ملیۆنی پێ بدات.
PM:05:20:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت