مەسعود بارزانی و شاندێکی هاوبەشی باكووری کوردستان پڕۆسەی ئاشتییان لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر دۆزی كورد تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە مستەفا ئوزچەلیک، سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان و بایرام بۆزیەل، سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و دۆزگین كاپلان، سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و مەسعود تەك، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و محەمەد شیرین تەیمور، لە پارتی ماف و ئازادییەكان.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەدیدارەكەدا بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سوریا کرا و مەسعود بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو.
PM:04:30:03/03/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت