ئەو گەنجەی یەکەم رۆژی رەمەزان لەلایەن ئامۆزاکەیەوە بریندارکرا گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2025، برینداری رووداوەکەی گوندى باکرمانى قەزای ئاکرێ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا.
دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، "شەوکەت لەزگین مستەفای تەمەن 22 ساڵ، کە یەکەم رۆژی رەمەزان لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بریندار کرابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا".
لە یەکەم رۆژی رەمەزان لە گوندى باکرمانى لە قەزای ئاکرێ، شەڕ لە نێوان دوو ئامۆزا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە برای یەکتربوون، ئەمڕۆش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە برینداری رووداوەکە گیانی لەدەستدا.
PM:04:16:03/03/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت