وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەمی راگەیاند
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم راگەیاند.
بەپێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كردووه تیادا هاتووە، "سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومی و ناحكومییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه پابه‌ندبوون به ساڵنامه‌ی خوێندنه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی حكومییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژانی 4، 6، 8، 9ی مانگی (ئادار/3) تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجامده‌درێت بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ و چوار رۆژی دیكه له دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌بێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئه‌و چوار رۆژه‌ی له دوای نه‌ورۆز كه تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجامده‌درێت بریتین له رۆژه‌كانی 24، 25، 26، 27ی مانگی ئادار و تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو ده‌كرێن".
PM:02:18:03/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت