هاتووچۆی هەرێمی کوردستان: سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا


وێستگەنیوز_

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕدرا بە سیستەمێکی نوێی مۆدێرن.

ئەمرۆ دووشەممە 3ـی 3ـی 2025، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێکی نوێی مۆدێرن و گۆڕانکارییەکە لەپێناو ناساندنی سێکتەرەکانی شۆفێریکردنە، هەر بۆیە لەو چوارچێوەیەدا هاوڵاتییان لەم گۆڕانکارییانە ئاگاداردەکرێنەوە:

یەکەم: نۆرەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) تایبەت بە ئەو هاوڵاتییانەی گەیشتوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی پێش دەرچوونی بڕیارەکە دەبێت.

دووەم: سەرجەم نۆرەگرتنە نوێیەکانی تایبەت بە دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی (A B C D T) و هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری، راستەوخۆ بە سیستەمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەربارەی وانەکانی تیۆری، بۆ ماوەی 21 کاتژمێر وانەکان دەخوێندرێت، کە رۆژانە سێ کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن،

چوارەم: هەروەها دەربارەی وانەکانی پراکتیکیش 12کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ راهێنەر شۆفێری دەکرێت.

پێنجەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی (پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش) دەگرێتەوە، هەروەها، دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە 60 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە 40 کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.


AM:11:55:03/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 5336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو