رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان بریندار و گیان لەدەستدانی لێدەکەوێتەوە


وێستگەنیوز_

رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس و گیانی لەدەستدانی کەسێکی دیکە.

رووداوەکە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 3ـی 3ـی 2025، لە بانی خێڵان لە دەربەندیخان روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراون و برینی یەکێکیان سەختە.



AM:11:46:03/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو