ئاگادارییه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌ناوی به‌شی زیاده‌ڕه‌وی داوای پاره له هاوڵاتییان كراوه، داواكاریشه له‌كاتی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م جۆره به‌شی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی یاخود نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت كه "دوای به‌دواداچوونمان بۆ كێشه‌ی هاوڵاتییه‌ك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بینای سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌شه‌كانی زیاده‌ڕه‌وی و یاسا و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركه‌وت به‌ناوی به‌شی زیاده‌ڕه‌وی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌وه چه‌ند كه‌سێك داوای پاره‌یان له هاوڵاتییان كردووه".
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌كات كه "ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه نییه".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م جۆره ده‌ستبه‌جێ به‌شی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی یاخود نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه ، بۆ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه كه تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
PM:09:36:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت