وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم پشووی به‌هاره‌ی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم پشووی به‌هاره‌ی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به به‌شه‌كه‌ی تری بدات.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا وتی: "ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندنی حكومی كه ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تییان وه‌ك خۆی پیاده‌كردوه هه‌روه‌ها هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی، پشووی به‌هاره له‌رێكه‌وتی 11ی 3ی 2025 ده‌ستپێده‌كات، تا 23ی 3ی 2025".
سامان سیوه‌یلی ده‌شڵێت: "رۆژی دووشه‌ممه 24ی 3ی 2025 ده‌وامی ئاسایی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی ئه‌و ناوه‌ندانی دیكه‌ی خوێندنی نه‌كردووه كه به‌هۆی بێ مووچه‌ییه‌وه بایكۆتی ده‌وامیان كردووه.
PM:08:45:02/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 8056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت