باخچەلی: پەیامەکانی قەندیل و ئیمراڵی تەواوکەری یەکترن


وێستگەنیوز-

لەدوای بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و وەڵامی پەکەکە بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "پەیامەکانی قەندیل و ئیمراڵی تەواوکەری یەکترن".


ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "تەواوی پەیامەکەی ئیمراڵی گرنگ و بەهادارەو پەیامەکەی قەندیلیش تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجالانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر قەندیل گوێ لەپەیامەکەی ئۆجالان بگرێت، بێگومان ئەوە لەکۆتایدا سوود بە هەموان دەگەیەنێت".

باخچەلی ئەوەشی وت، "مەحاڵە رێگە بە تێکدانی بە برایەتیی کورد و تورک بدرێت".


PM:11:01:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو