دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم کاتژمێرێک کەمکرایەوە


وێستگەنیوز-

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاكان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر رۆژانە کاتژمێرێک كەمتر دەوام دەكەن.


لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بڕیار و راسپاردەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ مانگی رەمەزان یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی کەم دەکرێتەوە".



PM:10:22:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو