سری سورەیا ئۆندەر: لەم هەفتەیەدا شتی زۆر رووندەبێتەوە


وێستگەنیوز-

سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لەدوای بڵاوبوونەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا شتی زۆر رووندەبێتەوە.


ئۆندەر لەبارەی راگەیەندراوەکەی پەکەکە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رایگەیاند، "چاوەڕوانی ئەو راگەیەندراوە بووین، ئیتر بەشی سەختی پرسەکە کۆتاییهات".

راشیگەیاند، "لەم هەفتەیەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە کە کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسییەکان تیایدا بەشدار دەبن، بەڕێوەدەچێت و زۆر شت رووندەبێتەوە و هەموو کارەکان بەرجەستە دەبن".

ئەو ئەندامەی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، "هیوادارین لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک رێکخرابێت".


PM:08:23:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو