لە مانگی سێدا چەند رۆژ پشوو دەبێت؟
وێستگەنیوز-
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی مانگی ئاداردا حەوت رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی ئادار سەرەتا بە 5ی ئازار، رۆژی دەستپێکردنی راپەڕینی گەلی کوردستان دەستپێدەکات، کە دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە و رۆژی 11ی ئاداریش یادی راگەیاندنی رێککەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 دەکەوێتە رۆژی سێشەممە.
هەروەها رۆژی 16ی ئادار یادی کمیابارانی هەڵەبجەیە کە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەته پشوو، دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەوە.
هەروەها پشووی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە.
PM:07:48:01/03/2025
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت