ژمارەیەك پێشمەرگەی شنگال جیابوونەوەی خۆیان لە هەرێم راگەیاند


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، ژمارەیەك ئەفسەر و پلەداری هێزەكانی پێشمەرگەی لیوای شنگال لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، جیابوونەوەی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە رادەگەیاند.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "بەهۆی نادادی و چەوسانەوەوە ماوەی 10 ساڵە نزیكەی 1200 پێشمەرگە دەناڵێنن بەدەست جیاكارییەوە".

هەر لەمیانەی کۆنگرەکەدا، ئەو پێشمەرگانە داوایان کرد بخرێنە سەر حکومەتی عێراق و لەسەر هەرێمی کوردستان نەمێنن، چونکە جیاکارییەکی زۆر هەیە.


PM:05:29:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت