نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی شوبات دیاریکرا


وێستگەنیوز-

لە هەولێر پارەی ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی شوبات دیاریكرا، كە لەنێوان 14 هەزار بۆ 22 هەزار دیناردایە.


ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، "بۆ كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە مانگی شوباتدا لە ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 14هەزار و 500 دینار بۆ 22 هەزار و 500 دینارە".

ئاماژە بەوەکراوە، تێكڕا موەلیدە ئەهلییەكان رۆژانە 14 كاتژمێر كارەبایان داوە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدەش بە زیاتر لە 43 دینارە دانراوە".


PM:04:41:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت