کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا


وێستگەنیوز-

كۆڵبه‌رێكی كورد لەکاتی کۆڵبەریدا، به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له‌ سنووری قه‌سری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان كوژرا.


رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوکردەوە، دوێنێ هەینی 28ی شوباتی 2025، "شەهنام زاهیری نەژاد" كه‌ كۆڵبەرێكی خەڵكی سەرپێڵی زه‌هاوە، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری قەسری شیرینیی سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا.

ئاماژە بەوەکراوە، شەهنام تەمەنی 35 ساڵە و خەڵكی گوندی (ملەڕۆڵان)ی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاوە و خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووە و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانە.











PM:04:31:01/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت