له رووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس گیانیان لەدەست دا
وێستگه‌نیوز-
له روداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك چوار كه‌س كه ئه‌ندامی یەک خێزانن گیانیان له‌ده‌ست دا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك نزیك گوندی كه‌لهوڕ رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان پیكابێك و بارهه‌ڵگرێكدا روویدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی پیكابه‌كه بوون و ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه و تیمه‌كانی هاتووچۆش له شوێنی روداوه‌كه، هێڵكاریان ده‌ستپێكردووه.
PM:03:11:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت