سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: یه‌كێتی گه‌ره‌نتی ده‌وێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌عدی ئه‌حمه‌د وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رووداوی راگه‌یاند كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی كه‌م بۆ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ماون، به‌ڵام یه‌كێتی "گه‌ره‌نتی ده‌وێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی له ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی شاندی پارتی و یه‌كێتی "كۆتایی به زۆربه‌ی بڕگه‌كانی ره‌شنووسی رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت هێنراوه و هیچ نه‌ماوه له كۆبوونه‌وه‌كانماندا باسمان نه‌كردبێت".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پێكهێنانی حكومه‌ت، وتیشی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه راده‌سپێردرێن و سه‌رۆكی حكومه‌ت یان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، حكومه‌ت به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌ندرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پارتی به یه‌كێتی نه‌وتووه پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ هێڵی سوورن.
ئه‌مه‌ش به‌شێك له وته‌كانی وته‌بێژی یه‌كێتی-ن:
*له رابردوودا سه‌رۆكی حكومه‌ت راوێژكار داناوه بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زیر.
* ئه‌گه‌ر پارتی پۆسته‌كانی خۆی له حكومه‌تی داهاتوو دیاری كردبێت، ئێمه بۆ دانوستاندن بكه‌ین.
*نابێت پارتی قه‌ییوم له پۆستی به‌تاڵی یه‌كێتی دابنێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: گوتوومانه نابێت حكومه‌تی سێبه‌ر هه‌بێت
*سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه‌ته دیلی ده‌ستی جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان.
PM:01:36:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت