كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی بارینی نمە باران و بەفر ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کرێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان هه‌یه، ده‌شڵێت: "سبه‌ینێ پله‌كامی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئاداری 2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کرێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2- 3- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 5 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
AM:11:17:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت