ته‌رمی چوار شاخه‌وانه كورده‌كه دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ته‌رمی ئه‌و چوار شاخه‌وانه كورده‌ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزرایه‌وه كه دوێنی هه‌ینی بوون به ژێر ره‌نووی به‌فره‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خه‌ڵكی سنووری شاری بانه له پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چوونه شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی هه‌فتاشی بانه.
شاخه‌وانه‌كان ئه‌ندامی هه‌ردوو گرووپی شاخه‌وانی پاژین و سووركێو بوون و بوون به‌ژێر ره‌نووی به‌فره‌وه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه چوار شاخه‌وانیان كه بوون به‌ژێر به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شاخه‌وانه‌كان و توانییان بیان دۆزنه‌وه.
AM:09:43:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت