پارتی فه‌رمانڕه‌وای توركیا وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكرداوی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌بێت سه‌رجه‌م چه‌كداره كورده‌كان له عێراق و سوریا به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشه‌وه چه‌كه‌كانیان دابنێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا بڵاویكرده‌وه "پێویسته چه‌كداره كورده‌كان له توركیا، عێراق و سوریا، به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشه‌وه، چه‌كه‌كانیان دابنێن".
وته‌بێژی پارتی فه‌رمانڕه‌وای توركیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه "هیچ سازشێك یان دانوستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان نییه".
رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2025، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌یامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵێكی نوێ بۆ كۆتاییهێنان به ململانێیه‌كی درێژخایه‌ن كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا، داوای له په‌كه‌كه كرد خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئۆجه‌لان ڕۆژی پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا له زیندانی دوورگه‌ی ئیمرالی وتی: "پێویسته پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كۆنگره ببه‌ستێت و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بدات و به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌م بانگه‌وازه ده‌گرمه ئه‌ستۆ".
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن وه‌فدی ئیمراڵی ده‌م پارتی بڵاو كرایه‌وه، روو به په‌كه‌كه، وتی: "كۆنگره‌ی خۆتان بكه‌ن و بڕیار بده‌ن، ده‌بێت هه‌موو گروپه‌كان چه‌ك دابنێن و په‌كه‌كه خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
وتیشی: " ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توندڕه‌و بنیاتنراون، وه‌ك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز، یان فیدراڵی، یان ئۆتۆنۆمی، یان چاره‌سه‌ری كولتووری، پێداویستییه‌كانی مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه مێژووییه‌كانی كۆمه‌ڵگه دابین ناكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "رێزگرتن له ناسنامه، ئازادیی ده‌ربڕین، رێكخستنی دیموكراتی و بنیاتنانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی بۆ هه‌ر گرووپێك به‌پێی بنه‌ماكانی تایبه‌تی خۆی، ته‌نها به بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات و بواری سیاسی دیموكراسی جێبه‌جێ ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه جگه له دیموكراسی نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می نوێ و جێبه‌جێكردنی و ناشبێت. رێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی، رێككه‌وتنی دیموكراسیانه‌یه.
PM:07:35:28/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 6788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت