بۆ بینینی پەیامەکەی ئۆجەلان لە ئامەد، وان، سلێمانی و قامشلۆ شاشە دادەنرێن


وێستگەنیوز_

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دوورگەی ئیمرالی کۆتایی هات. شاندەکە بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێکەوتوون و لەوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی، پەیامەکەی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو. 
 
هاوکات، لە ئامەد، وان، سلێمانی و قامشلۆ شاشە دادەنرێن بۆ ئەوەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان راستەوخۆ لەڕێگەی ئەو شاشانەوە بڵاوبکرێتەوە.
 
میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی ئاماژەیان بەوە کردووە، پەیامەکەی ئۆجەلان بە شێوەی نووسراو دەبێت نەک ڤیدیۆیی، بەڵام هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا وێنەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئۆجەلان لەگەڵ شاندی دەم پارتی پیشانی ڕای گشتی دەدرێت. 


PM:03:46:27/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 4736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت