رۆنووس و میترۆ: هێزه ئه‌منییه‌كان هێرش و په‌لاماری توندیان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا
وێستگه‌نیوز-
فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ – ڕۆنووس و سه‌نته‌ری میترۆ رایانگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرش و په‌لاماری توندیان بۆ سه‌ر مامۆستایان ئه‌نجامداوه، ده‌شڵێن: "دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی زۆنی سه‌وز و سلێمانی به‌رپرسی یه‌كه‌مه".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌نته‌ری میترۆ فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ – ڕۆنووس، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی پێشیلكاری و هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و جارێكی تر هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی له‌كاتی ڕوماڵی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایانی ناڕازیدا له‌سه‌ر رێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت، هێرش و په‌لاماری توندیان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا و ئازاری به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا میدیاییه‌كان دا و كه‌ل و په‌له‌كانیانیان لێسه‌ندن و كه‌ره‌سته‌ی میدیایی به‌شێك له میدیاكانیشیان شكاند".
رۆنووس و میترۆ ده‌ڵێن: "په‌لامار و هێرشی سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له كاتێكدابووه كه ڕوماڵی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مامۆستایان و هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانیان كردوه كه كراوه‌ته سه‌ر مامۆستایانی نێو خێمه‌ی رێگری له بارهه‌ڵگره‌كان كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه ڕێگه‌كه‌یان داخستوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ك "ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ و فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ( ڕۆنووس) زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرش و پێشێلكاریه ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌م كاره‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی درێژكراوه‌ی ڕێگری و هێرش و په‌لاماره‌كانی دێگه‌ڵه‌یه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه كرایه سه‌ر مامۆستایان و ڕۆژنامه‌نووسان".
ده‌شڵێن: "ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سیاسی زۆنی سه‌وز و سلێمانی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له پاراستنی گیان و ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌و پێشێلكاریه‌ی كه كراوه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، به ئاشكرا له ڤیدیۆ تۆماركراوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن كه ته‌نها سه‌رقاڵی كاری پیشه‌یی خۆیانن و ئه‌ركی ڕۆژنامه‌وانیی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م زۆنه ده‌كه‌ن، "هه‌رچی زووه ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ڕابگرێت و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ئازاردراون و به‌شێكیان برینداركراون بگه‌یه‌ننه‌وه سلێمانی و چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ بكرێت و واز له‌ڕاوه‌دونانی ڕۆژنامه‌نووسان و تیمه میدیاییه‌كان بهێنرێت كه تا ئه‌م ساته‌ش به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان ڕاوده‌نرێن به‌ره‌و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت".
سه‌نته‌ری میترۆ و فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ راشیانگه‌یاندووه كه "پاراستنی سه‌لامه‌تی و گیانی ڕۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كانه".
PM:11:47:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت