سه‌نته‌ری میترۆ: كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی رابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه هێرش بۆسه‌ر مامۆستایانی ژێر خه‌یمه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت، دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی دیگه‌ڵه‌یه، ده‌شڵێت: "كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی رابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی رابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیه‌كی شاخدار بوو".
میترۆ پێیوایه كه "هێرش بۆسه‌ر مامۆستایانی ژێر خه‌یمه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت و په‌لاماردانیان، هێرش بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ئازاردانیان و زوتكردن و شكانندنی كه‌لوپه‌له‌كانیان، رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاشتیخواز و دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی دیگه‌ڵه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ ئه‌نجامده‌رانی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و له‌نێوان ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت خێمه‌یان هه‌ڵدابوو، له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تانكه‌ره‌كان گرژی دروست بوو.
PM:11:31:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت