ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی: ژیانی مامۆستایان له مه‌ترسیدایه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ژیانی مامۆستایان له خێمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت له مه‌ترسیدایه و داواش ده‌كات، بچن به‌هانای مامۆستایانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند راده‌گه‌یه‌نین كه له ئێستادا خێمه‌یان هه‌ڵداوه و بونه‌ته هۆی په‌كخستنی شاده‌ماری ئابووری تاڵانچییان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی تاڵانچییه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌بڕێت".
له په‌یامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه كه "پاراستنی گیانیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی داواشی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی عه‌ربه‌ت، شاره‌زور، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌كات، گیانی مامۆستایان بپارێزن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و له‌نێوان ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت خێمه‌یان هه‌ڵدابوو، له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تانكه‌ره‌كان گرژی دروست بوو.
PM:11:24:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت