له‌نێوان بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی و شۆفێرانی تانكه‌ره‌كان گرژی دروست بوو
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت خێمه‌یان هه‌ڵدابوو، له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تانكه‌ره‌كان گرژی دروست بوو.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان به‌شێك له مامۆستایانی ناڕازی كه له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت خێمه‌یان هه‌ڵدابوو له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی گرژی دروست بوو.
شۆفێران هه‌وڵیاندا رێگاكه بكه‌نه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه گرژی دروست بوو و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ی له‌و شوێنه‌دابوون هه‌وڵدرا رێگرییان لێبكرێت و به‌ردیان تێگرتن و سه‌ره‌نجام شۆفێره‌كان رێگاكه‌یان كرده‌وه و تێپه‌ڕین.
لای خۆیانەوە مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکراوە و ئەوەی کە روویدا سیناریۆیە و دەسەڵآتداران لە پشتیەوەن.
PM:10:33:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت