له سۆران كه‌سێك دوو كچ و دایكێكی بریندار كرد، دواتر كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی ته‌قه‌كرندا له قه‌زای سۆران كه‌سێك كه پیشه‌ی پۆلیسه دوو كچ و دایكێكی بریندار كرد و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆشی هێنا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئەمشەو له گه‌ڕه‌كی مه‌تاری قه‌زای سۆران كه‌سێك به‌ناوی (د. س.) كه پیشه‌ی پۆلیسه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی برینداركردووه.
وه‌ك باس ده‌كرێت ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و ئه‌و سێ كه‌سه‌ی برینداربوون، دوو كچ و دایكێكن و دواتر ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆشی كوشتووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كان گوزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له قه‌زای سۆران.
ته‌رمی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش براوه‌ته پشكنینی دادی و دواتر راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه تا به خاكی بسپێرن.
PM:08:48:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 3340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت