سبه‌ینێ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سوریا به‌بێ كورد ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ر له سوریا، كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سوریا ده‌ستپێبكات، تا ئێستاش نه هه‌سه‌ده و نه ئه‌نه‌كه‌سه بانگهێشتی كۆنگره‌كه نه‌كراون.
حه‌سه‌ن ئه‌لده‌غیم وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه، به ئاژانسی هه‌واڵی "DPA"ی ئه‌ڵمانی وت كه "سبه‌ینێ به ئاماده‌بوونی زیاتر له 600 به‌شداربوو له هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌لی سوریا، ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سوریا له كۆشكی گه‌لی كۆماری ده‌كاته‌وه. دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه چه‌ند وتارێك له‌خۆده‌گرێت، دواتر لیژنه‌كانی كۆنگره ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی كورد رایانگه‌یاند كه ئه‌ندامانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری كورده‌كان له سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن بانگهێشت نه‌كراون بۆ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سوریا كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌بچێت.
فه‌رهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌رپرسی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند كه هیچ كام له ئه‌ندامه‌كانییان بانگهێشت نه‌كراون بۆ كۆنگره‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێكه كه ببێته‌هۆی گواستنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر، كه كۆتایی به ئازاره‌كانی سوورییه‌كان بهێنێت و بناغه‌یه‌ك دابمه‌زرێنێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیی نا ناوه‌ندیی، فره‌نه‌ته‌وه و ئایین و كلتوور، كه ده‌ستووره‌كه‌ی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات، له پێش هه‌موویانه‌وه مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌پێی په‌یماننامه و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێت: "به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه به‌م په‌له‌یه و راگه‌یاندنی ته‌نیا یه‌ك رۆژ پێش به‌ستنی، په‌راوێزخستنی پێكهاته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردیشه‌وه له ئاماده‌كاری و خۆئاماده‌كردن، پێشێلكارییه بۆ بنه‌ما و مافی هاوبه‌شی نیشتمانیی گه‌لی كورد، كه ده‌بێت به‌ردی بناغه بێت بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی جددی كه هه‌وڵی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نیشتمانیی راسته‌قینه بدات."
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا پێیوایه، "ئاراسته‌كردنی بانگهێشته‌كان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌یی و تاكه‌كه‌سی، به‌دوور له پێوه‌ری روون كه گه‌ره‌نتی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگ بكه‌ن، بۆ هێزه سیاسییه جیاوازه‌كان و پێكهاته سوورییه‌كان، به بزووتنه‌وه سیاسیی كوردیشه‌وه، پرسیاری جه‌وهه‌ری ده‌وروژێنێت سه‌باره‌ت به سوودی كۆنفرانسه‌كه".
ده‌شڵێت، سه‌رباری كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسه‌كه و ره‌چاو نه‌كردنی بارودۆخی به‌شداربووان له ناوخۆی سوریا و ده‌ره‌وه‌یدا، "ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتنی له به‌دیهێنانی ئامانجه خوازراوه‌كانی له بنیاتنانی سووریای داهاتوودا."
ئه‌نه‌كه‌س راشیگه‌یاند كه "هیچ گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه ناتوانێت به‌ش به‌ش بكرێت یان پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا پشتگوێ بخات، ناتوانێت ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مافه ره‌واكانی هه‌موو پێكهاته‌كان گه‌ره‌نتی نه‌كات".
PM:08:12:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت