شاره‌زایه‌ك: ئه‌مشه‌و ساردترین كاتی زستانی ئه‌مساڵ ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شنایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "له‌ئه‌نجامی گه‌یشتنی ناوه‌ندی بارسته ھه‌وا سارده‌كه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی".
ده‌شڵێت: "ئه‌مشه‌و بۆ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ساردترین ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق و سوریا و باكوری كوردستان و رۆژھه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه‌كانی باكووری سعودیه" .
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه نزمترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو بۆ ئه‌مشه‌و و كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌مه 25/2/2025 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سلێمانی 7 پله ژێر سفر
ھه‌ولێر 4 پله ژێر سفر
دھۆك 4 پله ژێر سفر
كه‌ركوك 2 پله ژێر سفر
ھه‌ڵه‌بجه 3 پله ژێر سفر
سۆران 6 پله ژێر سفر
پێنجوێن 13 پله ژێر سفر
حاجی ئۆمه‌ران 17 پله ژێر سفر
زاخۆ 5 پله ژێر سفر
رانیه 5 پله ژێر سفر
كه‌لار 2 پله ژێر سفر
ئاراس جه‌بار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ساردین لوتكه‌ی چیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان لوتكه‌ی چیای ھه‌ڵگورده 27 پله ژێر سفر ده‌بێت و لوتكه‌ی چیای پیره‌مه‌گرون 16 پله ژێر سفر و چیای ئه‌زمه‌ر 11 پله ژێر سفر و چیای كوڕه كاژاو 14 پله ژێر سفر ده‌بێت".
راشیگه‌یاندووه كه "سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه له دوو سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه 26/2/2025 پله‌ی گه‌رمی كاته‌كانی رۆژ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت تا كۆتایی ھه‌فته به‌رێژه‌ی 3 تا 6 پله، به‌ڵام له‌شه‌واندا تا سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوو پله‌ی گه‌رمی گۆڕانكاری ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت و به‌ستن و دروستبوونی شه‌خته به‌رده‌وامی ده‌بێت".
PM:07:25:24/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت