ئاسایشی هەولێر باندێکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیکردنی باندێکی سێ کەسی راگەیاند، کە بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانمانەوە ،لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان) و بە فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەناوەکانی (ف ، ف ،ع) و (ف ، م ، ف) و(ح ، ط ، أ)".
ئاماژە بەوەکراوە، "لەکاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ناو هاتوو دەستمان گرت بەسەر بڕی (١ کیلۆ و ٨٠٠ گرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ ) و ( مەریجوانە) و ( هیرۆین) و (چەند پارچە حەبێکی هۆشبەر) و چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری (دەمانچە)و هەروەها کەل و پەلی پێوانە و کێشانی مادەی هۆشبەر".
PM:06:37:24/02/2025
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت