مەسعود بارزانی: خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی مارتن مەننا، سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مەسعود بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قوڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو، هەروەها سوپاسی مەسعود بارزانیان كرد كە هەردەم جەختی لەوە كردووەتەوە، "كریستیانەكان لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن"، هاوکات داواشیان كرد سەرۆكی پارتی پشتیوانی داواكاریی و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.
هەر لەو دیدارەدا مەسعو بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە، "خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن"، هەروەها پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.
PM:05:31:24/02/2025
ئهم بابهته 1000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت