بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لەمیانی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردوولادا.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی رۆڵی کاریگەری حکومەتی هۆڵەندا و کۆمپانیاکانیانی بە بایەخەوە باسکرد لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و هیوای خواست ئەم پەیوەندییانە پەرەی زیاتری پێبدرێت و هانی خاوەنکارانی هۆڵەندا بدرێت تا سەرمایەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ، لەو رووەشەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕین.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکە چەندین تەوەری تری جێی بایەخی هەردوولا بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.



PM:04:31:24/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت