دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێنچ تۆمەتباریان لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەناو قەزای پێنجوێن لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەو پێنج تۆمەتبارە روویدا و لەئەنجامدا، بازگانێک بە برینداری دەستگیرکرا و چوار بارزگانی دیکە دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریساڵدا گیراوە و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کرانەوە.
PM:12:39:24/02/2025
ئهم بابهته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت