وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی 2ـی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند و بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە. بە گوێرەی ئەنجامەکان، لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرامبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن. هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەری دەخەن، سەدا 51.04ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورتن.
ڕێژەی تەمەنی کار لە هەرێمی کوردستان 63.92%ە کە تەمەنیان لە نێوان 15-64 ساڵیدایە.
هەروەها %55ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هاوسەرگیرییان کردووە و 41٪یش ڕەبەنن.
سەرژمێری گشتی عێراق ئەوەی تێدا هاتووە، لە 50.22%ی دانیشتووانی عێراق لە رەگەزی نێرینە و 49.78%ی رەگەزی مێینەن.
دەربارەی رێژەی نەخوێندەواری، رێژەکە لە هەرێمی کوردستان بەرزترینە و 16.23%یە، لەکاتێکدا رێژەی نەخوێنەواری لە پارێزگاکانی عێراق 15.31%ـیە
بەم جۆرەش لە ئاستی نەخوێندەواری هەرێمی کوردستان لە پێش عێراقەوەیە.
ئەنجامی سەرژمێرییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، 91.57%ی جۆری ئەو موڵکانەی خەڵک تێیدا دەژین خانوون، 7.08% شوقە و 0.70%یش خانووی گڵن.
پۆلێنکارییەکان بەمجۆرەی خوارەوەن:
هەولێر:
خاوەن خانوو: 67.03%
کرێچی خەڵک: 25.87%
کرێچی حکومەت: 0.74%
بەخۆڕایی: 6.37%
جۆری موڵک
خانوو: 92.54%
شوقە: 6.91%
خانووی گڵ: 0.37%
سلێمانی و هەڵەبجە
خاوەن خانوو: 72.17%
کرێچیی خەڵک: 17.87%
کرێچیی حکومەت: 0.72%
بەخۆڕایی: 9.25%
جۆری موڵک
خانوو: 94.18%
شوقە: 5.41%
خانووی گڵ: 0.32%
جۆرەکانی دیکە: 0.09%
دهۆک
خاوەن خانوو: 72.15%
کرێچیی خەڵک: 20.94%
کرێچیی حکومەت: 0.54%
بەخۆڕایی: 6.36%
جۆری موڵک
خانوو: 80.86%
شوقە: 15.52%
خانووی گڵ: 1.17%
جۆری دیکە: 2.45%
کەرکووک
خاوەن خانوو: 62.13%
کرێچیی خەڵک: 22.44%
کرێچیی حکومەت: 2.07%
بەخۆڕایی: 13.36%
جۆری موڵک
خانوو: 92.65%
شوقە: 5.60%
خانووی گڵ: 1.47%
جۆری دیکە: 0.28%
دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر:
نێر: 50.21%
شارنشین: 50.17%
گوندنشین: 50.38%
مێ: 49.79
گوندنشین: 49.83%
شارنشین: 49.62%
0-14 ساڵان
32.40%
شارنشین: 31.71%
گوندنشین: 35.87%
15-65 ساڵان
63.47%
شارنشین: 64.1%
گوندنشین: 60.73%
65 ساڵان بەرەوسەر
4.13%
شارنشین: 4.28%
گوندنشین: 3.40%
سلێمانی:
نێر: 50.58%
شارنشین: 50.39%
گوندنشین: 52.7%
مێ: %49.42
شارنشین: 49.61%
گوندنشین: 47.93%
3 بۆ 14 ساڵان
29.78%
شارنشین: 29.72%
گوندنشین: 30.27%
25-65 ساڵان
65.2%
شارنشین: 65.9%
گوندنشین: 64.46%
65 ساڵ بەرەوسەر
5.20%
شارنشین: 5.20%
گوندنشین: 5.27%
پارێزگاى دهۆک:
نێر: 50.38%
شارنشین: 50.40%
گوندنشین: 50.30%
مێ: 49.62%
شارنشین: 49.60%
گوندنشین: 49.70%
0-14 ساڵان
33.40%
شارنشین: 33.15%
گوندنشین: 40.13%
15بۆ 65 ساڵان
61.68%
شارنشین: 62.47%
گوندنشین: 57.16%
65 ساڵان بەرەوسەر: 4.13%
شارنشین: 4.38%
گوندنشین: 2.71%