به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆوه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له شاره‌دێی رزگاری به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕه‌چه‌قۆ له‌نێوان دوو كه‌س، گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی گه‌رمیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار، شه‌ڕه‌چه‌قۆ له‌نێوان دوو كه‌س دروستبوو.
پۆلیس ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌ناوی (ئه‌یوب عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) له دایكبووی 1975 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا:.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌رمه‌كه به مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی شارۆچكه‌ی كه‌لار كراوه، له‌سه‌ر هۆكار و چۆنێتی ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباره‌كه‌ش، پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه بكوژ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانیان كردووه.
PM:11:47:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت