په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور پشووی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
دوای په‌روه‌رده‌كانی سۆران و پێنجوێن، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بڕیاری دا سبه‌ینێ له سنووره‌كه‌یدا ده‌وام رابگیرێت و بكرێته پشوو.
په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌به‌ر نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خۆێندكاران بڕیارماندا سبه‌ی (24-2-2025) له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خۆێندن له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان ده‌وام راده‌گیرێت و دوو سبه‌ی ده‌وام ئاسایی ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی (تمهیدی ) پۆلی (12) وه‌ك خۆی ده‌ڕوات و له‌كاتی خۆی ئه‌نجام ئه‌درێت و نابێته پشوو.
پێشتریش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو باران بارینه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه له شارۆچكه‌كانی بیاره، ته‌وێڵه، چۆمان، په‌روه‌رده‌كانی سۆران و پێنجوێن سبه‌ینێ كرایه پشوو.
PM:11:02:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت