ته‌رمێک له شوقه‌یه‌كی شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ته‌رمی پیاوێك له شوقه‌یه‌كی یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی شاری سلێمانی ده‌بینرێته‌وه، به‌وته‌ی پۆلیس پێده‌چێت هه‌فته‌یه‌ك بێت گیانی له‌ده‌ست دابێت و كه‌سوكاره‌كه‌شی گومانده‌كه‌ن رووداوه‌كه به‌هۆی غازی زۆپاوه روویدابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ته‌رمی پیاوێك له یه‌كێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "تیمه ته‌ندروستییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستۆته‌وه بۆ پزیشكی دادی".
وتیشی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی توێكارین له پزیشكی دادی سلێمانی و تا ئه‌وكاته زانیارییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ین".
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، پیاوێكی له‌دایكبووی ساڵی 1982ـه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و هاوڵاتییه له شوقه‌یه‌كدا به ته‌نیا ژیاوه، ده‌رگای شوقه‌كه‌ش له ناوه‌وه كلیل درابوو، شوێنه‌واری گولـله، چه‌قۆ و ئه‌شكه‌نجه‌دانیش به ته‌رمه‌كه‌وه نییه و كه‌سوكاره‌كه‌ی گومانده‌كه‌ن به غازی زۆپا گیانی له‌ده‌ست دابێت.
PM:09:42:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 31412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت