ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێم سبه‌ینێی كرده پشوو
وێستگه‌نیوز -
له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی په‌روه‌رده‌كاران و قوتابیان و به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری دروست بوونی شه‌خته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران سبه‌ینێی كرده پشوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای راوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆ سه‌لامه‌تی گیانی په‌روه‌رده‌كاران و قوتابیان، به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری دروست بوونی شه‌خته به‌تایبه‌ت له به‌شێكی سنوره‌كه‌مان بڕیارماندا به پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی (حكومی و ناحكومی) و په‌یمانگه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌هه‌می به‌رایی (تمهیدی)له‌كاتی خۆی و بێ دواخستن ئه‌نجامده‌درێن.
پێشتریش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو باران بارینه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه له شارۆچكه‌كانی بیاره و ته‌وێڵه و چۆمان سبه‌ینێ كرایه پشوو.
PM:09:16:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت