وێستگه‌نیوز: هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر مامه‌ڵه‌یه‌كی نادروست له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌مان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز رایده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی 15 رۆژه هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین ئامێر و كه‌لوپه‌لی میدیای ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز و نایده‌نه‌وه و ده‌ستی ده‌ستی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌زگای وێستگه‌نیوز له راگه‌یاندراوێكدا وێڕای ئه‌وه‌ی دووباره نیگه‌رانی خۆی له هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری توندی نابه‌رپرسیارانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رامبه‌ر تیمی سلێمانی و هه‌ولێری ده‌زگاكه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه كردیان، هاوكات رای گشتی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیاكانی كوردستانیش ئاگادارده‌كاته‌وه كه له 9ی شوباته‌وه تاوه‌كو ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و ئامێری میدیایی وێستگه‌نیوز و نایده‌نه‌وه.
وێستگه‌نیوز له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ندینجار نوێنه‌ری وێستگه‌نیوز پارێزگاری هه‌ولێر و ئاسایشی هه‌ولێری له‌سه‌ر مافی پێدانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام "ده‌ستی به‌ده‌ستی پێده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی پێده‌كه‌ن".
وێستگه‌نیوز ره‌فتاری هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر دژ به یاساكانی ئازادی میدیایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته بێجگه له زیان گه‌یاندن به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان هیچ كه‌ڵكێكی نییه".
وێستگه‌نیوز له‌سه‌ر رووداوی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوه‌كان ده‌كات كه فشاری زیاتر دروست بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان جددیتر بكه‌ن بۆ بنبڕكردنی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ میدیاكاراندا به‌تایبه‌ت له‌كاتی رووداوه‌كاندا.
رۆژی 9ی شوبات وێستگه‌نیوز، له‌ڕێی دوو تیمی په‌یامنێرانی سلێمانی و هه‌ولێر، رووماڵی رۆیشتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سنووری سلێمانی كرد بۆ شاری هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه وێڕای رێگریكردن له خۆپیشانده‌ران، به گازی فرمێسك‌ڕێژ، هێرشكرایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران له‌نێویاندا تیمی سلێمانی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز و به‌هۆیه‌وه باری ته‌ندروستییان تێكچوو، هاوكات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی تیمی هه‌ولێر و سلێمانی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوز و له‌وكاته‌وه پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
PM:08:54:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت