واده و شوێنی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن راگه‌یه‌ندرا
واده و شوێنی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی راگه‌یاند و واده و شوێنی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان- نووسینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، كارمه‌ندانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌توانن پاداشته‌كانیان له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه وه‌ربگرن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی وه‌رگرتنی پاداشت ده‌بێت كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان (سه‌ردانی ناوه‌ندی تۆماركردنه‌كه‌ت بكه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی)، و كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی به كه‌سی وه‌رگربێت.
تێبینی:
یه‌كه‌م: له‌كاتی وه‌رگرتنی پاداشت، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه:
ـ كارتی بایۆمتری ده‌نگدان (سه‌ردانی ناوه‌ندی تۆماركردنه‌كه‌ت بكه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی).
ـ كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی.
دووه‌م: له‌كاتی بوونی پشووی فه‌رمی، ڕۆژو به‌رواری دابه‌شكردنی پاداشته‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت و ده‌كه‌وێته ڕۆژانی دواتر.
سێهه‌م: جگه له خشته‌كان ده‌توانیت بۆ زانینی بڕی پاداشت و ناوی ئه‌و بانكه‌ی پاره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گریت، كلیك له یه‌كێك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت:
لینكی یه‌كه‌م
لینكی دووه‌م
PM:08:24:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت