له سێ ناوچه‌ی هه‌رێم سبه‌ینێ كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو باران بارینه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه له شارۆچكه‌كانی بیاره و ته‌وێڵه و چۆمان سبه‌ینێ كرایه پشوو.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو باران بارینه‌ی ڕووی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان كردووه، له‌سه‌ر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، بڕیار درا ، له به‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه و نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما سبه‌ینێ 24ی 2ی 2025 پشوی ڕه‌سمی ده‌بێت له سنور ی ناحیه‌ی بیاره‌و ته‌وێڵه‌و گونده‌كانی، له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و قوتابخانه و باخچه‌كانی سنوری ناحیه‌كه‌دا.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: " ئه‌م پشووه ئه‌و خوێندكارانه ناگرێته‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌مهیدیان هه‌یه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ناحیه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
هاوكات قایمقامی چۆمان رایگه‌یاند كه پشوو درێژكرایه‌وه و سبه‌ی له ته‌واوی خوێندنگه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان پشووه.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له زۆرینه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان و له‌نێو سه‌نته‌ری سلێمانی، به‌فر باریوه و پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه دابه‌زیون بۆ ژێر سفر پله‌ی سه‌دی.
PM:08:09:23/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 13896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت