بەهۆی سەرماوە پارێزگاری کەرکووک دوو رۆژ پشووی راگەیاند
وێستگەنیوز_
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 23ـی 2ـی 2025، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە، پارێزگاری کەرکووک دوو رۆژ پشووی لە قوتابخانەکان راگەیاند.
نوسينگەی راگەیاندنی رێبوار تەها، پارێزگای کەرکووک دەڵێت: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە و لە پێناو پاراستنی قوتابیان و خوێندکاران، پارێزگار بڕیاریدا دووشەممە و سێشەممە لە خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشوو فەرمی بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی بەفر و سەرما هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە.
PM:07:00:23/02/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت