گوڵەخانە.. محەممەدی حاجی مەحموود پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید کرد
وێستگەنیوز_
شاسوار عەبدولواحید سەردانی محەممەدی حاجی مەحموودی کرد لە گوندی گوڵەخانە و گفتوگۆیان کرد "دەربارەی گۆڕانکارییەکانی هەرێم و عێراق، بابەتی مووچە، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان."
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 2ـی 2025، محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "لە گوندی گوڵەخانە پێشوازیمانکرد لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و شاندێکی یاوەری".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی زوو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم کرایەوە لە پێناو چارەسەری گرفتەکان و دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەو بۆشاییە یاساییەی، کە بەهۆیەوە دروست بووە.
PM:05:41:23/02/2025
ئهم بابهته 928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت